iQ Group|iQ Online
Close button

یارمەتی و پاڵپشتی

  • هێڵ

    هێڵ

  • هەژمار

    هەژمار

  • گۆڕینی پاکێج

    گۆڕینی پاکێج

  • ViQ

    ViQ

  • پڕکردنەوە

    پڕکردنەوە

  • کوردتێل

    کوردتێل

  • ڕێنمایی بەکارهێنەر

    ڕێنمایی بەکارهێنەر

  • پێویست

    پێویست

  • گواستنەوە

    گواستنەوە

  • گۆڕینی وشەی نهێنی Wi-Fi

    گۆڕینی وشەی نهێنی Wi‑Fi

لینکی بەسوود

پرسیارە باوەکان

بۆ گۆڕینی وشەی نهێنی Wi-Fi ، تکایە هەنگاو بە هەنگاو پەیڕەوی ڕێنمایی ڤیدیۆکە بکە. سەرەتا، جۆری ئامێرەکەت هەڵبژێرە بۆ بینینی رێنمایی دروست

 خزمەتگوزاری پێویست ڕێگە دەدات بەو بەشداربوانەی کە پاکێجی ئینتەرنێتەکەیان بەسەرچووە، کە تا 4 ڕۆژ ئینتەرنێت بە قەرز وەربگرن. ئەو بڕەی قەرزکراوە لە پڕکردنەوەی داهاتوو لێیان دەبڕدرێت. ئەم خزمەتگوزاریە تەنها لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی iQ Digicare بەردەستە.

لەوانەیە هۆکاری ئەمە یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە:

 

• بەکارهێنەر پەیوەستە بە Wi-Fi جیاوازەوە.
• Wi-Fi بەکارهێنەر کوژاوەتەوە.
• بەکارهێنەر بە تۆڕێکی تایبەتی گریمانەیی (VPN) پەیوەستە.
• بەکارهێنەر Private Relay ئیشپێکردووە (ئەگەر ئامێری مۆبایل بەکاردەهێنێت).
• بەکارهێنەر داتای تۆڕی مۆبایل بەکاردەهێنێت
•  لاوازی سیگناڵی Wi-Fi بەهۆی دووری لە ئامێری ONT.


ئەگەر پاش رەچاوکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە هێشتا نەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە، تکایە پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداربووان بە ژمارە تەلەفونی 07705600000 بۆ بەدەسهێنانی یارمەتی زیاتر.

کێبڵی فایبەر ئۆپتیک زۆر هەستیارە، بۆیە ئەگەر دەتەوێ شوێنی ئامێرەکەت بگوازیتەوە لەناو ماڵەکەی خۆت، تکایە پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزاری راژەی بەشداربووان بە ژمارە تەلەفونی 07705600000 و تیمێکی پسپۆڕی لە ماوەی 24 کاتژمێردا سەردانت دەکەن.

کاتەکە بەپێی جۆری کێشەکە و بەردەستبوونی کارمەندەکانمان دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی لە ماوەی 24 کاتژمێردا چارەسەر دەکرێن.

تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

1. سەیری بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بکە لە ناونیشانە نوێیەکە بە بینینی نەخشەی بەردەستبوونی هێڵی iQ، لە وێبسایتەکەمان [لێرە] (یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی iQ Digicare).
2. ئەگەر بەردەست بوو، دەتوانیت لە وێبسایتەکەمان [لێرە] یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەمان داوای گواستنەوەی هێڵ بکەیت بۆ شوێنە نوێیەکەت، پاشان فۆرمەکە پڕبکەوە و بەروار و کاتی سەردانکردن دیاری بکە بۆ دابەزاندن و چالاککردنی هێڵەکە.
3. تەماشای ڤیدیۆی فێرکاری لابردنی کێبڵی فایبەر بکە [لێرە] بۆ لێکردنەوەی کێبڵەکە لە ئامێری ONT.
4. یەکێک لە تیمەکانی بەستنی هێڵ، هێڵە نوێیەکە دەبەستێت و چالاکی دەکات لە رۆژی دیاریکراوی سەردانکردن.

ئەگەر کێشەت هەیە لە کردنەوەی ئەپەلیکەیشنەکە، تکایە DNS لە مۆبایلەکەتدا بکوژێنەرەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:

دوو جیاوازی سەرەکی هەن: پەخش و خێرایی.
2.4G پەخشی باشتری هەیە بەو پێیەی مەودایەکی سیگناڵی ڕادیۆیی نزمتر بەکاردەهێنێت، ئەمەش واتا دەتوانیت لە مەودای دوورترەوە 2.4G بەکاربهێنیت وەک لە 5G  و هێشتا ئینتەرنێتێکی باشیشت هەبێت. 5G خێراترە و توانای گواستنەوەی داتای زیاتری هەیە بەهۆی بەکارهێنانی فریکوێنسی فراوان لەمەودای ڕادیۆ، هەروەها بە یەکداچوونی کەمتری تێدایە چونکە مەودای پەخش و بڵاوبوونەوەی کەمترە. ئاگادار بە کە خزمەتگوزاریی وایەرلێسی 5Gـی ئێمە جیاوازە لە ئینتەرنێتی 5G مۆبایل، کەواتە نابێت هەردووکیان وەک یەک هەژمار بکرێن لە ڕووی مەرج و شێوازی بەکارهێنانەوە.
 

دەتوانیت بە پێی خواستی خۆت چەند مانگێکت بوێت باڵانس پڕ بکەیتەوە و بەپێی مانگەکان باڵانسەکەت ئۆتۆماتیکی پڕ دەبێتەوە.

سەردانی ئەم لینکە بکە https://my.iq.group یاخود ئەپڵیکەیشنی iQ Digicare دابەزێنە.
 

• ئەپڵیکەیشنی iQ Digicare دابەزێنە، پاشان  بڕۆ سەر" مێنیو"، "داوای پاڵپشتی بکە" هەڵبژێرە و دەتوانیت داواکارییەکەت بنێریت. دواتر تیمی راژەی بەشداربووانمان وەڵام دەدەنەوە.
• ژمارە تەلەفونی 07705600000 لێبدە و ژمارە 3 هەڵبژێرە کاتێک  لێتداواکرا. تکایە ئاگاداربن کە سەنتەری پەیوەندیمان هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 08:00 بۆ 00:00 بەردەستە
• نامە  بنێرە لە فەیسبووک لەڕێی https://www.facebook.com/iqonlineisp

پەیوەندیمان پێوە بکەن

logo