دەربارەی ViQ، پرۆگرامی پاداشتی iQ!
ViQ، پڕۆگرامێکە بۆ پاداشتکردنی بەشداربووە لەمێژینەکانی iQ. لەگەڵ کارتی داشکاندنی ViQ، بەشداربووانمان دەتوانن چێژ وەربگرن لە داشکاندنی تا 50% لە زیاتر لە 300 شوێن، کە ئەمەش وەک سوپاس و پێزانینێکە بۆ متمانەی بەردەوامی ئێوە بە iQ.
-تەنها بە بانگهێشتکردن بەردەستە
ئەم پڕۆگرامە وەک پاداشتێکە بۆ دڵسۆزی ئێوە، بانگهێشتنامەکانیش تەنها بۆ لەمێژینەترین بەشداربووەکانمان دەنێردرێن.
-تەنها بۆ بەشداربووە لەمێژینەکانمان
ئەم پڕۆگامە تەنها بۆ بەشداربووە لەمێژینەکانمانە، ئەوانەی کە متمانە و پابەندبوونی بەردەوامیان پیشانی خزمەتگوزارییەکانی iQ داوە.
-بۆ بەشداربووانی پاکێجی خۆڕایی بەردەست نییە
پڕۆگرامی پاداشتی ViQ بۆ بەشداربووانی پاکێجی خۆڕایی بەردەست نییە و تەنها ئەو بەشداربووانە لەخۆ دەگرێت کە پارە دەدەن بۆ پاکێجەکانیان.
-بۆ پاکێجە داشکێنراوەکان بەردەست نییە
پڕۆگرامی ViQ بۆ بەشداربووانی پاکێجە داشکێنراوەکان بەردەست نییە.
-سەردانی ئەپڵیکەیشنی iQ Digicare بکە بۆ بینینی سەرجەم ئۆفەرە تایبەتەکانمان.
تۆ دڵسۆزیت، تۆ ViQـیت.
