iQ Group|iQ Online
Close button
ئۆفەری کۆتایی هەفتە بۆ ناوچەکانی سیتەک، کانی سارد و بناویلە!

ئۆفەری کۆتایی هەفتە بۆ ناوچەکانی سیتەک، کانی سارد و بناویلە!

ئێستا ئۆفەری کۆتایی هەفتە لە ناوچەکانی سیتەک و کانی سارد و بناویلە بەردەستە، کە ئینتەرنێتێکی خێرا و بێسنوورت پێدەبەخشێت لە ڕۆژەکانی کۆتایی هەفتەدا و ئینتەرنێتی پێویستت بۆ دابین دەکات بۆ کامێراکانی چاودێری ماڵەکەت لە ڕۆژەکانی دیکەی هەفتەدا. ئێستا داوای هێڵێکی نوێ بکە بە 65,000 دینار بۆ بەستن و دانان لەگەڵ 3 مانگ ئینتەرنێت بەدەست بهێنە لەبری 1 مانگ.

 

ئەو تایبەتمەندییانەی دوای بەستن و دانانی هێڵەکەت بەدەستی دەهێنیت:

  • لەگەڵ هەر پڕکردنەوەیەکی هێڵەکەت بە 39,000 دینار 3 مانگ ئینتەرنێت بەدەست دەهێنیت لەجیاتی 1.
  • بەدرێژای 3 مانگ ئینتەرنێتی خێرا و بێسنوور لە کۆتایی هەفتەدا لە ڕۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی.
  • ئینتەرنێتی دیاریکراو لە ڕۆژەکانی دیکەی هەفتەدا تا 5 Mbps بۆ کامێراکانی چاودێری ماڵەکەت و بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا.

 

دەتوانیت ناوی خۆت تۆمار بکەیت لە ڕێی پەڕەی سەرەکی وێبسایتەکەمانەوە بە کلیککردن لە "تۆمارکردن" پاشان هەڵبژاردنی "خۆتۆمارکردن بۆ هێڵی ماڵان" و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تا ڕۆژ و کاتی دیاریکراو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تیمەکەمان سەردانت بکەن.

 

هەروەها دەتوانیت لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی iQ Digicareـیشەوە ناوی خۆت تۆمار بکەیت یاخود ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێی 07705600000 یان 0533303300ـەوە.

logo