دەربارە

ئای کیو ئۆن لاین یەکێکە لە دەستە خوشکەکانی ئای کیو نێتۆرک. ئای کیو ئۆن لاین یەکەمین کۆمپانیای ناوخۆییە کە ڕابەرە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری ئێف تی تی ئێکس ( ئینتەرنێت لە ڕێی کێبڵی تیشکی بۆ ماڵان و کۆمپانیاکان ) لە کوردستاندا. ئای کیو ئۆن لاین لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە ، لەو ماوە کورتەدا توانیوێتی هێڵی ئینتەرنێت بۆ چەندین ناوچە بە سەرکەوتووی دابین بکات. هێڵی ئینتەرنێتی ئای کیو ئۆن لاین لە ڕێگەی کێبڵی تیشکیەوە یە کە ئەمەش وا دەکات ئاستی بەرزی ئای کیو ئۆن لاین لە ڕووی خێرای و جێگیریەوە بێت، چونکە ئێستا ئای کیو ئۆن لاین خێراترینە هەر ئەمەش وای کردووە کە بتوانێت سەربکەوێت بەسەر ئەو بەربەستانەی کە دێنە ڕێمان لە دوونیای پەیوەندی و تەکنەلۆژیادا.



ئەركمان

ئەرکی ئێمە لە ئێستادا پەرەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری FTTX بۆ هەموو شارەکان و ناوچەکانی کوردوستان.

روانگەمان

ڕوانگەی ئێمە لە داهاتودا دروستکردنی ژینگەیەکی بێکێشەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرەکانمان.

بۆچی iQOnline ؟

لەگەڵ ئای کیو ئۆن لاین دەنگت بیستراوە. جگە لە بەرزی ئاستی خزمەتگوزاریەکانمان ، بەشداربووانمان گرنگترین بەهان بۆ ئێمە بۆیە رەزامەندی ئەوان ئەرکی سەرشانی ئێمەیە و یەکێکە لە هەرە گرنگتین ئامانجەکانمانە. ئای کیو ئۆن لاین هەمیشە بەردەستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەشداربوانی و بێ بەرامبەر بۆیە یەکەمینە لە کوردستاندا.

بنەما سەرەكیەكانمان

راستگۆیی لە بەهاكانمان

پابەند بوون بە رەزامەندی بەژداربوان

داهێنان